×
The 21

ئێمە کێین؟ KirkukNow ماڵپەڕێکى ئەلکترۆنیى هەواڵییە چیرۆكی من بڵاوکردنەوەى ئەو ڕووداو و بابەتانە دەدات کە لە سنوورى جوگرافیى “ناوچەى جێناکۆک”دا ڕوودەدەن، یان پەیوەندییان بەو سنورە جوگرافییەوە هەیە، ئەمەش بە ئاڕاستەى پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەم سنوورەدا و ئاسانی دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی. KirkukNow لە مانگی نیسانی ساڵی (٢٠١١)دا دامەزراوە؛ ماڵپەڕەکە تەنیا دامەزراوەی میدیایی سەربەخۆیە کە بە تایبەت گرنگی بە پەرەسەندنەکانی تەواوی پارێزگای کەرکوک لە عیراق و ئەو گۆڕانکارییانە دەدا پەیوەندیان بەو پارێزگایەوە هەیە. KirkukNow بابەتەکانی بە چیرۆكی من هەر سێ زمانی بەربڵاوی پارێزگاکە کە ئەوانیش عەرەبی، کوردی و تورکمانین لەگەڵ زمانی ئینگلیزی بڵاوکردۆتەوە. ئامانجى لە دامەزراندنی ماڵپەڕەکە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری بوو بۆ هەموو خەڵکی کەرکوک و هەرکەسێک کە بایەخ بە هەواڵی بێلایەن و زانیاریی دەدەن دەربارەی کەرکوک، هەروەها لەبەرئەوەش کە پارێزگاکە “ناوچەیەکی جێناکۆک”ە لەنێوان حکومەت عیراق و حکومەتی هەرێمى کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی عەرەب، کورد، تورکمان، کلدان، ئاشوورى، سوننى، شیعە و کریستیان و کەمینەکانی ترە. هەر ڕووداوێک لە کەرکوک وەک “ناوچەیەکی جێناکۆک” بە شێوەیەکی ئەرێنی یان نەرێنی کاریگەری لەسەر ناوچەکانی تری ووڵات دەبێت، بۆیە دەزگایەکی مێدیایی سەربەخۆ و بێلایەن یارمەتی پڕۆسەی بنیادنانی نەتەوە، سەقامگیریی و پێکەوەژیان لەنێوان پیکهاتە جیاوازەکاندا دەدات. بەئامانجی بەدیهێنانی ڕووانینی KirkukNow، لە کۆتایی ساڵی (٢٠١٦)دا ستراتیژێکی درێژخایەنمان داڕشتووە بۆ بەکارهێنانی میدیا وەک ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارماندا بە فراوانکردنی سنوری کارکردنی ماڵپەڕەکە بەشێوەیەک هەموو ئەو ناوچانە بگرێتەوە کە لە دەستوری عیراقدا بە “ناوچەی جێناکۆک” ناسێنراون. ئەرکى :“KirkukNow” زامنکردنى زانیاریى و بڵاوکردنەوەى بۆچوونە جیاجیاکان بۆ هاوڵاتیانى “ناوچەى جێناکۆک”، بە جۆرێک پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەو ناوچەیەدا دەستەبەربکات. ڕووانینى :“KirkukNow” دەمانەوێت ببینە متمانەپێکراوترین مێدیا لە “ناوچەى جێناکۆک”دا؛ بۆ بڵاوکردنەوەى زانیاریى و شیکاریى لە ڕوانگەى ڕەچاوکردنى دادوەریى و هاوسەنگیى و سەربەخۆیى و بێلایەنیی و پرەنسیپەکانى پیشەییبونەوە. ئامانجەکانی “KirkukNow” ١- “KirkukNow” کاردەکات بۆ دروستکردنى مۆدێلێکى نوێى مێدیایى، کە لە هیچ دیدگایەک و ئەجێندایەکى بارگاوییکراو بە سیاسەت، ئایدیۆلۆژیا، ئایین، تائیفیى، نەتەوەیى، رەگەزپەرستییەوە زانیارییەکان بڵاونەکاتەوە و شیکاریى و روماڵیشیان نەکات. ٢- کاردەکات بۆ فەراهەمکردنى ئازادیى دەستڕاگەیشتن بە زانیاریى و شیکارییەکانى روداو و پێشهاتەکان لە دیدێکى پیشەییانە. ٣- لەرێى پەیامە مێدیاییەکەمانەوە، کاردەکات بۆ پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەنێوان هاوڵاتیانى ناوچەى جوگرافیى ئامانجدارى “KirkukNow”دا. ٤- هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنى شەفافییەت و جێگیرکردنى پایەکانى پیشەییبونى مێدیایى و پرەنسیپەکانى ئێتیک لە بڵاوکردنەوەدا. ٥- فراوانکردنى روبەرى ڕوماڵکردنى مێدیایى لە “ناوچەى جێناکۆک”دا. ٦- هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی ڕۆڵی ڕۆژنامەگەریی ئەلکترۆنی لە “ناوچەی جێناکۆکدا”. ٧- “KirkukNow” دەبێتە مینبەری خزمەتکردنی ئەو گروپ و چین و توێژانەی کە لە سنوری “ناوچەی جێناکۆک”دا نیشتەجێن لەوانە، ژنان، پەناهەندە و ئاوارە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.