×

بنكۆڵكاری

یاسای ژمارە 21؛ مۆتەكەی سەر ئازادی رۆژنامەوانی<br>دژی کورد بەکاردەهات و ئێستا کورد دژی خۆی پیادەی دەکات یاسای ژمارە 21؛ مۆتەكەی سەر ئازادی رۆژنامەوانی
دژی کورد بەکاردەهات و ئێستا کورد دژی خۆی پیادەی دەکات

21 Dec 2022

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵێکدا زیاتر لە 50 چالاكوان، رۆژنامەنوس، مامۆستا و کەسی دیكەیان بە یاسای ژمارە 21ی ساڵی  2003روبەڕوی دادگا كردۆتەوە و تائێستا پێنج كەس بەو یاسایە سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنراوە. یاسای ژمارە 21 هەمان ئەو ماددەیە یاساییەیە، بەر لە 2003، بە گۆڕانكارییەكی كەمەوە سەدام حسێن، وەك سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش بەسەر پێشمەرگە و ئۆپۆزسیۆنی رژێمەكەیدا جێبەجێیدەکرد.