×
ئامانجى لە دامەزراندنی ماڵپەڕەکە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری بوو بۆ هەموو خەڵکی و هەرکەسێک کە بایەخ بە هەواڵی بێلایەن و

07 Apr 2021

ئامانجى لە دامەزراندنی ماڵپەڕەکە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری بوو بۆ هەموو خەڵکی و هەرکەسێک کە بایەخ بە هەواڵی بێلایەن و

ماڵپەڕەکە بەشێوەیەک هەموو ئەو ناوچانە بگرێتەوە کە لە دەستوری عیراقدا بە “ناوچەی جێناکۆک” ناسێنراون. ئەرکى :“KirkukNow” زامنکردنى زانیاریى و بڵاوکردنەوەى بۆچوونە جیاجیاکان بۆ هاوڵاتیانى “ناوچەى جێناکۆک”، بە جۆرێک پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەو ناوچەیەدا دەستەبەربکات. ڕووانینى :“KirkukNow” دەمانەوێت ببینە متمانەپێکراوترین مێدیا لە “ناوچەى جێناکۆک”دا؛ بۆ بڵاوکردنەوەى زانیاریى و شیکاریى لە ڕوانگەى ڕەچاوکردنى دادوەریى و هاوسەنگیى و سەربەخۆیى و بێلایەنیی و پرەنسیپەکانى پیشەییبونەوە. ئامانجەکانی “KirkukNow” ١- “KirkukNow” کاردەکات بۆ دروستکردنى مۆدێلێکى نوێى مێدیایى، کە لە هیچ دیدگایەک و ئەجێندایەکى بارگاوییکراو بە سیاسەت، ئایدیۆلۆژیا، ئایین، تائیفیى، نەتەوەیى، رەگەزپەرستییەوە زانیارییەکان بڵاونەکاتەوە و شیکاریى و روماڵیشیان نەکات. ٢- کاردەکات بۆ فەراهەمکردنى ئازادیى دەستڕاگەیشتن بە زانیاریى و شیکارییەکانى روداو و پێشهاتەکان لە دیدێکى پیشەییانە. ٣- لەرێى پەیامە مێدیاییەکەمانەوە، کاردەکات بۆ پێکەوەژیانى ئاشتییانە لەنێوان هاوڵاتیانى ناوچەى جوگرافیى ئامانجدارى “KirkukNow”دا. ٤- هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنى شەفافییەت و جێگیرکردنى پایەکانى پیشەییبونى مێدیایى و پرەنسیپەکانى ئێتیک لە بڵاوکردنەوەدا. ٥- فراوانکردنى روبەرى ڕوماڵکردنى مێدیایى لە “ناوچەى جێناکۆک”دا. ٦- هەوڵدان بۆ گەشەپێدانی ڕۆڵی ڕۆژنامەگەریی ئەلکترۆنی لە “ناوچەی جێناکۆکدا”. ٧- “KirkukNow” دەبێتە مینبەری خزمەتکردنی ئەو گروپ و چین و توێژانەی کە لە سنوری “ناوچەی جێناکۆک”دا نیشتەجێن لەوانە، ژنان، پەناهەندە و ئاوارە و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

فایلی ده‌نگی

بابه‌تێكی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دواتر

وێنه‌ی زیاتر