×
حکومەتی هەرێم بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکات

06 Apr 2021

حکومەتی هەرێم بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەرشەد حوسێن ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی کۆ بووەوە و تێیدا نووسراوێکی فەرمییان بۆ وەزارەتی دارای حکومەتی ھەرێم رەوانەکرد بۆ ئەوەی بە زوویی پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکەن، چونکە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی خۆی پەسەند کردووە و پشکی ھەرێمی کوردستانیشی دیاریکردووە.

ئەرشەد حوسێن ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی ھەرێم پڕۆژەیاسای بودجەی خۆی ئامادە کردووە و چاوەڕێی میکانیزمی ناردنی بودجە لە بەغداوە دەکەن، چونکە حکومەتی ھەرێم بەپێی ئەو پشکەی لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا ھاتووە پڕۆژەیاسای بودجەی خۆی بۆ پەرلەمان رەوانە دەکات.

ئەمڕۆش، وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی و وەزارەتی دارایی کۆ بوونەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ھەرێمەوە کرا و باس لەوەکرا، کە بڕیارە لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ھەرێم بکرێت.

لە ٣١ی ئازاری ئەمساڵدا و پاش چەندین مانگ لە هەوڵدان بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، لە پەرلەمانی عێراق سەرجەم بڕگەکانی پەسەندکرا و دواتریش بڕیار درا کە لە ٥ی نیسان یان ٦ی نیساندا رەوانەی سەرۆکایەتی کۆماربکرێت.

پاش زیاتر لە شەش مانگ و ١٧ جار لە هاتوچۆی شاندی هەرێم بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغدادا، لەکۆتاییدا گەیشتن بە رێککەوتن و ماددەی ١١ش لە پرۆژەیاساکەدا کە تایبەتە بە کورد پەسەندکرا.

بەپێی پرۆژەیاساکە، حکومەتی هەرێم پابەند دەکرێت بەوەی، لەو بەشە بودجەیەی بۆی دەنێردرێت موچەی موچەخۆرانی لێبدات.

فایلی ده‌نگی

بابه‌تێكی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دواتر

وێنه‌ی زیاتر