عه‌لا ئه‌حمه‌د جبوری، وه‌زیری بازرگانی عیراق به‌ڵێنیدا له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا 261 ملیار دینار بۆ جوتیارانی كه‌ركوك ره‌وانه بكات، كه به‌شێكیان چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێی پاره‌ی ئه‌و دانه‌وێڵه‌یه ده‌كه‌ن به حكومه‌تیان فرۆشتووه.
به‌ڵێنه‌كه‌ی وه‌زیری بازرگانی له سه‌ردانێكدا هات بۆ كه‌ركوك، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ئاداری 2021 به كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كۆتاییهات.
له كۆنگره‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، عه‌لا جبوری وتی له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا بڕیاره بڕی 261 ملیار دینار ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكرێت، وه‌ك شایسته‌ی دارایی جوتیاران، تائێستاش وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت، سه‌دا 50ی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجكراوه.
جوتیارانی كه‌ركوك پێشتر زیاد له جارێك ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیووه به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌رانبه‌ر پێدانی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه به حكومه‌تی عیراق وه‌ریده‌گرن.
وه‌زیری بازرگانی ده‌ڵێت ئه‌و كێشه‌یه زیاتر له پارێزگاكانی كه‌ركوك، موسڵ، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین هه‌ن، چونكه جوتیارانی ئه‌و ناوچانه له كۆتاییه‌كانی مانگی چواردا ده‌ست به‌دروێنه ده‌كه‌ن و خه‌رجكردنی شایسته‌كانیشیان به‌وهۆیه‌وه دواده‌كه‌وێت.
"له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزینه‌وه" عه‌لا جبوری وای وت.
بابه‌تێكی به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دواتر