×
ماڵێك بۆتە پیشانگەیەكی هەمیشەیی

31 May 2021

ماڵێك بۆتە پیشانگەیەكی هەمیشەیی

من بورهان عەبدولڕەحمان (74ساڵ)، ژێرزەمینی ماڵەكەم لە گەڕەكی ئیمام قاسم لە كەركوك، كردۆتە شوێنی كۆكردنەوەی بابەتی كەلەپوری كوردیی و ناوم ناوە پیشانگەی كەلەپوری كوردەواریی.

پیشانگەكە مێژوی زیاد لە 200 ساڵی خانەوادەکەمە، دایك و باوكم پارێزگارییان لێكردووە و منیش زیاد لە 50 ساڵە دەیانپارێزم.

کەلوپەلەکان زۆرن وەک وێنەی کۆنی کەسایەتییەکانی کورد، بەشێك لە پارێزگارەكانی کەرکوک، كەلوپەلی كۆن و كەلەپوری تر وەك خەنجەر، پارە، کتێب و کاتژمێر، هەروەها کەلوپەلی لە مس دروستکرا وەک سینی، قازان و کەوچک. لەگەڵ چەند جۆرێکی چەکی کۆن و جلوبەرگ و راخەری نەخشێنراو...

كاتێك كە بێكار دەبم، دێمە ئەم ژێرزەمینە و بە كەلوپەلەكانەوە سەرقاڵدەبم، پاکیان دەکەمەوە.

لە سەردەمی رژێمی بەعسدا ناچاربوم بەشێکی ئەو کەلوپەلانە لە باخچەی حەوشەکەماندا بشارمەوە و پارێزگاریی لێبكەم و نەیەڵم بیبەن، بەڵام بەداخەوە پێش ئازادكردنی کەرکوک لە ساڵی 2003، کۆمەڵێك کەلوپەلم لەناوبرد ئەوەش لە ترسی ئەوەی نەمانگرن.

ئێرە بۆ من جوانترین و گرنگترین شوێنە، داواکارم لەدوای خۆم. كوڕەكانم پارێزگاری لەم مێژووەی بنەماڵەکەمان و كەلەپوری كوردی بكەن.

فایلی ده‌نگی

بابه‌تێكی به‌ڵگه‌نامه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كانی دواتر

وێنه‌ی زیاتر